ئۆلاند لە کۆشکی ئیلیزێ پێشوازی لە بارزانی دەکات
K24 - ھەولێر
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پاریس پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکات. سەرۆک بارزانی بە داوەتی فەرمی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا دەچێتە کۆشکی ئیلیزێ و لەوێ پرسی شەڕی تیرۆر و هاوکاریکردنی پێشمەرگە تاوتوێ دەکات.
لە سەرەتای ئەمساڵ، سەرۆکی فەرەنسا سەردانی هەولێری کرد و دواتر لەگەڵ سەرۆک بارزانی سەردانی بەرەکانی شەڕی پێشمەرگەیان کرد.
فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووی و گرنگ كۆیان ده‌كاته‌وه و له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگیش، سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا سێ جار دیداریان هه‌بووه. هه‌روه‌ها وڵاتی فه‌ره‌نسای به‌شدار له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان كردووه.