هێلكه‌ی خۆماوڵی ئۆرگانیك لە ھەولێر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
K24 - ھەولێر
بۆ یه‌كه‌مین جار له هه‌رێمی كوردستان عێراق هێلكه‌ی خۆماوڵی ئۆرگانیك كه له 100% سروشتیه، له‌لایەن قوتابییه‌كی دكتۆرا له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌م هێلكه‌یه هیچ جۆره ئه‌نتی بایۆنیك و ڤیتامینات و هۆرمۆناتی گه‌شه‌ی تێدا به‌كار نه‌هاتووه. ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به شێوازێكی زانستیانه‌و شان به شانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌و هێلكه‌یه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له ئیستادا به رێژیه‌كی كه‌م ئه‌م به‌رهه‌مه خراوه‌ته بازاڕه‌وه.