بارزانی و ئه‌نه‌س ئه‌لعه‌بده‌ گۆڕانكارییه‌كانی سووریا و ئایینده‌ی كورد تاوتوێ ده‌كه‌ن

دیدار و كۆبوونه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میونشن به‌رده‌وامه‌
kurdistan24.net

K24 هه‌ولێر:

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نه‌س ئه‌لعه‌بده‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی هێزه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كۆتاییهات.

په‌یامنێرانی كوردستان24 له‌ میونشن رایانگه‌یاند" بارزانی و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی هێزه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا و یاوه‌رانی ده‌رباره‌ی پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی سووریاو ئایندەی کورد و دەســتەبەرکردنی مافەکانیان لەو ووڵاتە بووه‌.

لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، ئەنەس ئەلعەبدە، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی هێزه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا، لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی رایگەیاند: "گفتوگۆكانمان لەگەڵ فەخامەتی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كە گۆڕینەوەی بیروڕاكانمانە، زانینی بۆچوونی بەڕێزیانە لەسەر ئەو گۆڕانكاریانەی لەناوچەكە روودەدەن، لەسەر ئەو وتوێژانەی بۆ چارەسەری كێشەی سووریا كە ئێستا گەڕێكی دیكە دەستیپێكردووە".

گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ ئەنجوومەنی سیاسی كورد لە یەك بەرەداین و لەگەڵ جەنابی سەرۆك بارزانی، لێك تێگەیشتنی تەوامان ھەیە لەبارەی ئەو مافانەی كە كورد داوای دەكات و لەو ئامانجانەیە كە ئێمە ھەوڵی بۆ دەدەین".

پەیامنێران: بەرگەشت ئاكرەیی و ئارمانج عەگید- میونشن