مایسترۆ كاتی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند
رۆجێر فێدرێری تێنسزانی سویسری له نوێترین لێدوانی‌دا كاتی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ئاشكرا كرد.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 21 شووباتی 2017، رۆجێر فێدرێر له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی bbcـی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له ساڵی 2019 ماڵئاوایی له یاریكردن ده‌كات.
فێدرێری ته‌مه‌ن 35 ساڵ، ده‌شڵێت: له ساڵی 1993 بۆ یه‌كه‌مجار پاڵه‌وانییه‌تیی بازل بووه ده‌ستپێكی به‌شداریكردنی من له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان، بڕیارمداوه له 2019 هه‌مان پاڵه‌وانییه‌تیی بكه‌مه دواوێستگه‌ی ژیانی وه‌رزشیم.
فێدرێر له ئێستادا له پۆلێنی نۆیه‌می باشترین تێنسزانه‌كانی جیهان دێت، له دوایین پاڵه‌وانییه‌تی گراند سلامدا، توانی ناسناوی ئوسترالیای كراوه بباته‌وه، فێدرێر خاوه‌نی 7 ناسناوی وێمبڵدۆن، 7 ناسناوی ئه‌مریكای كراوه، 6 ناسناوی مێلبۆرن و یه‌ك ناسناوی فره‌نسای كراوه‌یه.