گفتوگۆی پارتی و یەكێتی بۆ گەیشتن بە رێككەوتن دەست پێدەكاتەوە
K24 - سلێمانی
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەڵێت، بەمنزیکانە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکانیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە کە رەنگە رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان ھەردوولای لێبکەوێتەوە. چەند بەرپرسێکی باڵای پێشوی یەکێتی و گۆڕانیش داوا دەکەن ھێز و لایەنەکان بەھانە و بیانوی جیاواز لە یەکتر نەدۆزنەوە و رێکبکەون.