ئۆلاند: پێشمەرگە رۆڵێکی کاریگەر لە شەڕی تیرۆر دەگێڕێت

بارزانی: لە كۆبوونەوەكەدا باسی شەڕی داعشمان كرد چۆن بتوانین ھاوكاری یەكتربكەین و ئەوان چۆن بتوانن پشتیوانی لە پێشمەرگە بكەن
kurdistan24.net

K24 - پاریس

له‌ كۆشكی ئیلیزێ، فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی شه‌ڕی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریان تاوتوێ كرد، له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئۆلاند رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌ شه‌ڕی دژی داعش و رزگارکردنی موسڵ به‌ كاریگه‌ر ناوبرد و پشتیوانی فه‌ره‌نسای بۆ سه‌رۆك بارزانی دووپاتكردەوە‌.