زیانه‌كانی شه‌وی كوده‌تاكه‌ی توركیا به "كوده‌تاچییه‌كان" ده‌بژێرن
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی توركیا رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی تۆمه‌تباره به پیلانی كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15/7/2016 ی توركیا و ده‌بێت به‌شدارانی ئه‌و هه‌وڵه شكستخواردووه، هه‌موو زیانه‌كان له باخه‌ڵی خۆیان بده‌ن".
وه‌زاره‌تی دادی توركیا ئاشكرایكردووه كه زیانه‌كانی ئه‌و كوده‌تا شكستخواردووه‌ی به‌ر ده‌وڵه‌ت كه‌وتووه ملیاره‌ها لیره‌ی توركییه، ئه‌گه‌ر ته‌نها فڕینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی جۆری F16 له‌و شه‌وه‌دا ئه‌ژماربكرێت، نزیكه‌ی 37 ملیۆن لیره‌ی توركییه كه ده‌كاته نزیكه‌ی (10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی).
له هه‌نگاوێكدا بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای توركیا، 82 ملیۆن لیره كه بریاربوو وه‌ك مووچه و پله‌كانیان بدرێت به‌و سه‌ربازانه‌ی به‌شداری كوده‌تاكه‌یان كرد، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، جگه له‌وه‌ش پشكه‌كانی سندوقی هێزه چه‌كداره‌كان تایبه‌ت به خانه‌نشینكردنیان به‌هه‌مان شێوه راگیراوه.
له كوده‌تاكه‌ی ساڵی رابردووی توركیادا، تانك و زرێپۆش و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و بۆمب و گوللـه‌ی زۆر به‌كارهاتن، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری له مۆڵك و ماڵی خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی توركیاداوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره و ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا بۆردوومانكران.
ئه‌و خه‌مڵاندنانه له كاتێكدایه هێشتا به فه‌رمی هه‌موو زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و كوده‌تا شكستخواردووه ئاشكرانه‌كراوه، ته‌نها زیانه‌كانی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان به (50) ملیۆن لیره و ئۆفیسی مانگی ده‌ستكردی توركسات به (7 ملیۆن لیره) و فڕینی فڕۆكه‌كانی جۆری F16 به (37 ملیۆن لیره) خه‌مڵێنراوه.