به‌كارهێنانى مۆبايل له‌ته‌والێت زيانى بۆ ته‌ندروستى هه‌يه
K24- هه‌ولێر
پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروسى له ئوستراڵيا هۆشدار ده‌ده‌نه به‌كارهێنانه‌رانى مۆبايل له ته‌والێت، چونكه ده‌بێته هۆى گواستنه‌وه‌ى به‌كاتريا و تووشبوون به نه‌خۆشى.
ماڵپه‌ڕى (هافيگتۆن پۆست)، بڵاويكردووه‌ته‌وه پزيشكان و پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروسى له ئوستراڵيا، له ساڵى 2016 توێژينه‌وه‌يه‌كيان له‌باره‌ى به‌كارهێنانى مۆبايل ئه‌نجامداوه، تێيدا هاتووه: "41% به‌كارهێنه‌رانى مۆبايل له وڵاتى ئوستراڵيا، له ته‌والێت، خه‌ريكى مۆبايله‌كانيانن".
هه‌روه‌ها له‌توێژنه‌وه‌يه‌كى ديكه‌دا كه كۆمپانياى سۆنى له وڵاتى ئه‌مه‌ريكا ئه‌نجاميداوه، تێدا هاتووه: "75% خه‌ڵكى ئه‌مه‌ريكا مۆبايله‌كانيان له ته‌والێت به‌كارده‌هێنن".
روونيشى كردووه‌ته‌وه، پسپۆڕانى ته‌ندروستى، هۆشدارى له‌كارهێنانى مۆبايل له‌و شوێنه ده‌ده‌ن، چونكه مۆبايل هۆكاريكى سه‌ره‌كييه بۆ گواستنه‌وه‌ى به‌كتريا و تووشبوون به‌نه‌خۆشى، هه‌روه‌كو (دكتۆر ئه‌نيشتا كارماكار) ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات و ده‌ڵيت: "به‌كتريا له‌رێگه‌ى گه‌رديله بچووكه‌كانى ئاو و هه‌واوه له‌كون و كه‌له‌به‌ره‌كانى مۆبايل ده‌نيشێت، ياخود له‌نێوان كه‌ڤه‌رى مۆبايل و مۆبايله‌كه‌دا ده‌نيشێت و هه‌ست به‌حه‌سانه‌وه ده‌كات چونكه گه‌رمه، كه له‌دواجاردا، هه‌ر ئه‌و مۆبايله له‌كاتى نانخواردندا ده‌ستت پێى ده‌كه‌وێت و له‌ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆكاريكى سه‌ره‌كى بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و به‌كتريايانه‌ى كه له‌سه‌ر مۆبايله‌كه‌ت نيشتبوون، به‌تايبه‌تى به‌كترياى سالمۆنيلا و والاى كولاى، ده‌بێته هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ندين ڤايرۆرس وه‌كو جاستر و ستاف، كه زۆر به ئاسان له له‌سه‌ر مۆبايله‌كه‌دا ده‌گوازرێنه‌وه".
دكتۆر كارماكار، ئامۆژگارى خه‌ڵك ده‌كات به‌وه‌ى كه مۆبايله‌كانيان نه‌به‌نه ته‌والێت، به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر ته‌والێته‌كه گشتى بوو، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر پێشتر مۆبايله‌كه‌ت بردووه‌ته ته‌والێت، له‌ئێستاوه ده‌ست بكه به پاككردنه‌وه‌ى و ده‌سته‌كانتان بشۆ به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر ده‌ستتان له‌مۆبايلى كه‌سانى ديكه‌داوه".