حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌ی چه‌كدارانی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان زیاد ده‌كات

"په‌لكێشانی هیلالی شیعه‌یه‌"
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

حه‌شدی شه‌عبی رۆژ دوای رۆژ چه‌كداره‌كانی له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم, له‌ سنووری پارێزگاكانی كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌ددین و دیاله‌ زیاتر ده‌كات.

چاودێرانی سیاسیی و سه‌ربازیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ ئه‌جێندای پرۆژه‌ی هیلالی شیعه‌ی عێراق و به‌رپرسانی ئێرانی وه‌سف ده‌كه‌ن, ئه‌مه‌ش له‌ پێناو كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی وشكانی له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ خانه‌قین و مووسڵ، له‌وێشه‌وه‌ بۆ ناو خاكی  سووریا‌، هه‌روه‌ها به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌زانن.