نیوه‌ی عه‌ره‌به ئاواره‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران گه‌ڕاونه‌ته‌وه
K24 - سۆران:
ده‌ڤه‌ری سۆران یه‌كێك له‌وناوچانه‌یه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی شاره‌كانی عێراقی لێنیشته‌جێكراون، به‌لام له‌سه‌دا په‌نجای ئه‌و ئاوارانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوینه‌ئازادكراوه‌كانیان، گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارەكان كاریگەری كردووەتە سەر بازار بەتایبەتی خانووبەرە.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوزسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی سۆرانیش ده‌ڵێت: "ئاسانكاری ته‌واو بۆ ئه‌و ئاوارانه ده‌كه‌ین كه ده‌گه‌ڕینه‌وه ناوچه ئازادكراوه كانیان".
خاوه‌نی نووسینگه‌یه‌كی كڕین و فرۆشتن و به‌كرێدانی خانوو زه‌وی ده‌ڵێت: "به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئاواره‌كان بێبازاڕی به‌رۆكی گرتوون".
له‌كۆی نزیكه‌ی 25 هه‌زار كه‌س له 5 هه‌زار خێزان، له‌سنووری قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگه‌سۆر، 2500 خێزان ماونه‌ته‌وه كه‌ژماره‌یان (11) هه‌زارو (500) كه‌سه. واته له(%50) ئاواره‌كان كه‌سه‌رجه‌میان عه‌ره‌بن, گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان و پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش به‌رده‌وامه.