وەزیری نەوتی عێراق واژوو لەسەر رێككەوتنێكی نەوتی كەركووك دەكات
K24 - كەركووك
وەزیری نەوتی عێراق واژووی لەسەر رێكکەوتنێک کرد لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێران بۆ راکێشانی بۆرییەکی گواستنەوەی نەوتی کەرکووک و ھەناردەکردنی بۆ ئێران، لە یەکەم کاردانەوەی بەرپرسانی کەرکووکیشدا ئەندامێکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "بەھۆی ئەوەی کە ھەماھەنگی نەکراوە لەگەڵ ئیدارەی شارەکە ئەو رێكکەوتنە سەرکەوتوو نابێت".