زەریف: بەرپرسانی توركیا بیركۆڵ و بێ ئه‌مه‌كن

ئێران هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر توركیا

K24 - هه‌ولێر:

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە كاردانەوەی بەرامبەر لێدوانی بەرپرسانی باڵای توركیا سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە ناوچەكە رایگه‌یاند، توركەكان بیركۆڵ و بێ ئه‌مه‌كن، ئه‌وان  لەبیریان چووه‌تەوە بەرپرسانی ئێران شەوی كودەتای سەربازی لە توركیا بۆ پشتیوانی لەوان تا بەرەبەیان نەخەوتن.

زەریف لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ئێران ئەمڕۆ، سەبارەت بە ھەڵوێستەكانی توركیا و سعوودیه‌ لە كۆنفراسنی ئاسایشی میونشن وتی: "سیاسەتەكانی ئەو دوو وڵاتە شكستی خواردووە و گەیشتووه‌تە كۆتایی".

بە وتەی زەریف ئەو وڵاتانە لە بەرامبەر ئێران ھیچ دەسەڵات و ھێزێكیان نییە و بە ھیوای ئاراستەكادنی سیاسەتەكانی تره‌مپ ھاتوھاوار دەكەن.

لە چەند رۆژی رابردوودا لێدوانەكانی بەرپرسانی ئێران و توركیا سەبارەت بە سیاسەتەكانیان لە ناوچەكه‌ زیادی كردووە.