جۆرى ئه‌و غازه ئاشكرا كرا كه براى سه‌رۆكى كۆرياى باكوورى پێ كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى ماليزيا جۆرى ئه‌و غازه‌ى ئاشكرا كرا كه هه‌فته‌ى رابردوو براى سه‌رۆكى كۆرياى باكوورى پێ كوژرا.
كوژرانى كيم جونگ نام، به شێوه‌يه‌كى سه‌ير و له ماوه‌ى 5 چركه‌دا به بێ ئه‌وه‌ى هيچ شوێنه‌وارێك به جه‌سته‌يه‌وه ديار بێت بووه جێى بايه‌خى ناوه‌ند و ميدياى نێوده‌وڵه‌تى.
پۆليسى ماليزيا ئاشكرايكردووه، ئه‌و مادده‌يه‌ى براى سه‌رۆكى كۆرياى باكوورى پێ كوژراوه، غازى ئه‌عساب "VX" بووه، كه مادده‌يه‌كى كوشنده‌ى قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى له به‌ياننامه‌يه‌كدا خاليد ئه‌بو به‌كر به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى كوالالمپور رايگه‌ياند، دواى وه‌رگرتنى نموونه له چاو و رووخسارى براى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، ده‌ركه‌وتووه، ناوبراو به غازى ئه‌عساب كوژراوه.
ئه‌و مادده كيمياييه به كوشنده‌ترين ماده له جيهاندا هه‌ژمار ده‌كرێت.
پۆليس گوتيشى: لێكۆڵينه‌وه له‌وه ده‌كه‌ن ئاخۆ ئه‌و مادده‌يه له ماليزيا به‌ده‌ستخراوه ياخود هاورده كراوه.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان غازى "VX"ـى خستووه‌ته ريزى مادده و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و ناوى له ليستى چه‌كه وێرانكاره‌كاندا تۆمار كراوه.
مادده‌كه له شێوه‌ى زه‌يتێكى شل دايه و به بڵاوبوونه‌وه‌ى له هه‌وادا تواناى كوشتنى خه‌ڵكى هه‌يه.
ئه‌و مادده‌يه كاريگه‌رى له‌سه‌ر ده‌ماره‌خانه ده‌كات و ده‌زگاى هه‌ناسه‌دان له‌ناو ده‌بات.
كيم جونگ نام، براى كيم جۆن ئونى سه‌رۆكى كۆرياى باكووره و له 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017، له پێنج چركه‌دا هێرشى كرايه سه‌ر و ژنێك له پشته‌وه ئه‌و مادده‌يه‌ى به‌ده‌موچاويدا كردووه.
پۆليس وتيشى: ئه‌و دوو ژنه‌ى كرده‌وه‌كه‌يان ئه‌نجامداوه، پێش ئه‌وه‌ى له فڕۆكه‌خانه رابكه‌ن، ده‌ستيان شوشتووه و كرده‌وه‌كه‌يان له به‌رامبه‌ر پاره‌دا ئه‌نجامداوه.
دواى ده‌ستگيركردنيان ده‌ركه‌وتووه يه‌كێكيان ڤێتنامى و دووه‌ميان ئه‌ندۆنيسيه.