ترەمپ: دەركردنی كۆچبەرانی نایاسایی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییە
.jpg)
K24 - ھەولێر
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ھەوڵەكانی حكومەتەكەی بۆ دەركردنی كۆچبەرانی نایاسایی لە ئەمریكا بە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بەناو دەكات
ترەمپ لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەڕێوەبەرانی جێبەجیكاری كارگە و كۆمپانیا بەرھەمھێنەرەكان رایگەیاند "سەرقاڵی دەركردنی كەسانی خراپین كە تا ئێستا كەس بەو ئاستە نەدیوە. ئەوان كەسانی زۆر خراپن و كارەكەمان ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییە".
سەرۆكی ئەمریكا ھەر لەمبارەوە گوتی: سەیری بكەن لە سنوورەكان چی روو دەدات. یەكەمجارە دەبینین گروپەكانی تاوانكاری لە وڵات دەردەچن. سەرقاڵی دەركردنی بەرپرسانی مادەی ھۆشبەرین":
لێدوانی ترەمپ ئاماژەیەكە بە خێراكردنی دەركردنی كۆچبەرانی نایاسایی لە ئەمریكا.
پاش ئەوەی دادگای فیدراڵ بڕیاری ترەمپ لەبارەی ھاووڵاتیان و كۆچبەرانی حەوت وڵاتی بە زۆرینە موسڵمانی رۆژھەڵاتی ناڤین و باكووری ئەفریقا ھەڵوەشاندەوە، بڕیارێكی دیكەی دژی كۆچبەران دەركرد، بەتایبەتی ئەوانەی بە شێوەیەكی نایاسایی لە ئەمریكا دەژین بە شێوەیەكی خێراتر دەردەكرێن، جگە لە وانەی كە لە تەمەنی منداڵییەوە ھاتوونەتە ئەمریكا.
نزیكەی 750 ھەزار كۆچبەری نایاسایی و بێ بەڵگەی یاسایی لە سەردەمی منداڵییەوە ھاتوونەتە ئەمریكا.
JS