كۆشكى سپى وته‌يه‌كى تره‌مپ روونده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، هه‌وڵه‌كانى ئيداره‌كه‌ى بۆ ده‌ركردنى په‌نابه‌رانى ناياسايى به "پرۆسه‌ى سه‌ربازى" وه‌سفكرد و كۆشكى سپى ئه‌مريكاش رايگه‌ياند، مه‌به‌ستى تره‌مپ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى سه‌ربازى و ده‌ستگيركردنى به كۆمه‌ڵى په‌نابه‌ران نييه.
تره‌مپ دوێنێ پێنجشه‌ممه 23ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 به رۆژنامه‌وانانى گوت: ئێوه ده‌بينن چى له سنووره‌كانمان رووده‌دات، بۆ جارى يه‌كه‌مه ده‌ستده‌كه‌ين به ده‌ركردنى بانده‌كانى تاوان و بازرگانانى مادده هۆشبه‌ره‌كان و له راستيشدا ئێمه هه‌موو ئه‌و كه‌سه خراپانه ده‌رده‌كه‌ين له وڵاته‌كه‌ماندا. ئه‌وه‌ش پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازييه. چونكه ئێمه رێگه‌مان پێدان بێنه وڵاته‌كه‌مانه‌وه و ئێوه‌ش هه‌واڵى ئه‌نجامدانى كرده‌وه تاوانكارييه‌كانيان ده‌بيستن. زۆرينه‌ى ئه‌و تاوانبارانه لێره به شێوه‌يه‌كى نا ياسايى ماونه‌ته‌وه.
شون سپايسه‌ر، وته‌بێژى كۆشكى سپى له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، ترامپ له به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى پرۆسه‌ى سه‌ربازى مه‌به‌ستى ئه‌وه‌يه، به كارايى هه‌موو هه‌وڵێكى ئيداره‌كه‌ى ده‌خرێته گه‌ڕ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌ى په‌نابه‌رانى ناياسايى.
گوتيشى: مه‌به‌ست له‌و وته‌يه ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى و ده‌ستگيركردنى به كۆمه‌ڵى په‌نابه‌ران نييه.
تره‌مپ، پێشتر فه‌رمانێكى ده‌ركرد بۆ توندكردنى سياسه‌تى كۆچ و رێگرتن له هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت بچنه ئه‌مريكاوه، به‌ڵام دادگاى باڵاى وڵاته‌كه‌ى بڕياره‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.