كوردستان24 دیمەنی ناو كارگەی شەكری موسڵ بڵاو دەكاتەوە

زیانێكی زۆری بەركەوتووە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

كوردستان24 بۆ یەكەمجار دیمەنەكانی ناو كارگەی شەكری موسڵ بۆ بینەرانی بڵاو دەكاتەوە، رۆژێك پاش ئەوەی كە لە لایەن ھێزەكانی دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكرا.

بە ھۆی شەڕەوە، زیانێكی زۆری بە كارگەكە كەوتووە و توانایی بەرھەمھێنانی لەدەستداوە، كە لە باشووری رۆژئاوای موسڵ ھەڵكەوتووە و لە كاتی كەوتنی موسڵ لە ساڵی 2014 كەوتە ژێر دەستی داعش.

ھەر ئەمڕۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ فەریق روكن عەبدول ئەمیر رەشید یارەڵڵا كۆنترۆڵكردنی بنكەی سەربازی خەزلانی بە تەواوەتی راگەیاند، كە لە لایەن ھێزەكانی دژە تیرۆر كۆنترۆڵ كراوە.

JS