"كاتێك پرسیارم له باره‌ی هه‌ڵه‌بجه كرد سه‌ددام زۆر تووڕه‌بوو"

K24 - هه‌ولێر:
جۆن نیكسۆن، یه‌كه‌م لێكۆڵه‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه و ناسینه‌وه‌ی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق، چه‌ند نهێنییه‌ك له باره‌ی چۆنیه‌تی لێكۆڵینه‌وه ئاشكرا ده‌كات و رایگه‌یاند، سه‌ددام دانی به هه‌ڵه‌یه‌كی خۆیدا ناوه و به پرسیاركردن له باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش "زۆر" تووڕه‌بوو.
جۆن نیكسۆن، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "نقطه النظام"ی كه‌ناڵی العربیه، چه‌ند نهێنییه‌كی ئاشكرا كردووه و رایگه‌یاندووه، ئامانجی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ددام، وه‌ڵامی لیستێكی 30-40 پریساری بووه، به‌ڵام ئامانجی هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، له ناوبردنی چه‌كی كۆكوژی عێراق و دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی بووه.

سه‌ددام و هه‌ڵه‌بجه
جۆن نیكسۆن ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌و كاته‌ی له باره‌ی كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه پرسیاری له سه‌ددام كردووه، "زۆر تووڕه" بووه، نیكسۆن ده‌شڵێت: "سه‌ددام حوسێن به‌و پرسیاره زۆر تووڕه‌ده‌بوو، به شێوه‌یه‌ك به ئاشكرا پێیه‌وه دیاربوو كه له ناخه‌وه خۆی ده‌خواته‌وه و پێی گوتم، من هیچ بڕیارێكم له باره‌ی هه‌ڵه‌بجه نه‌داوه و له‌و باره‌یه‌وه پرسیار له نزار خه‌زره‌جی بكه، ئه‌و به‌رپرسی سه‌ربازی بووه".
نیكسۆن هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دوای چه‌ند مانگێك له ده‌ستگیركردنی سه‌ددام، بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی ده‌یانڵێت راسته، هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دایه‌وه واهه‌ستم ده‌كرد كه راستی ناڵێت، چونكه زۆر ده‌وه‌ستا و بێده‌نگ ده‌بوو، به‌ڵام دواتر بۆم ده‌ركه‌وت، زۆربه‌ی وه‌ڵامه‌كانی به راستی داوه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌ی ده‌زگای ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، سه‌ددام به كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، تووڕه بووه و ترساوه له‌وه‌ی ئێران به‌و هۆیه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندن له دژی عێراق ده‌ستپێبكات، كه به‌م هۆیه‌وه عێراق زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت.

نهێنییه‌كانی داگیركردنی كوێت
له باره‌ی نهێنی و پاڵنه‌ره‌كانی داگیركردنی كوه‌یت، نیكسۆن ده‌ڵێت: "سه‌ددام زۆر پێی ناخۆش بوو دان به‌وه‌دا بنێت هه‌ڵه‌ی كردووه، به‌ڵام كاتێك پرسیارم له باره‌ی داگیركردنی كوه‌یت لێ‌كرد، به ده‌سته‌كانی سه‌ری خۆی گرت و گوتی ئه‌م بابه‌ته تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی توندم ده‌كات".
وه‌ك نیكسۆن ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روون بووه كه سه‌ددام زانیویه‌تی داگیركردنی كوه‌یت، هه‌ڵه‌یه‌ك بووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه خۆی لێ ده‌رباز بكات.
نیكسۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاتێك ئیبل گلاسی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌یامی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ هێناوه، په‌یامه‌كه ئاسایی بووه و نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكای له‌و كاره ده‌رنه‌بڕیوه.

راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ددام به دژه‌كانی
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ددام حوسێن، به حكوومه‌تی دوای عێراق له 2003، نیكسۆن ده‌ڵێت: "پێموابێت هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو، هه‌ستم به سووكایه‌تییه‌كی زۆركرد، به تایبه‌تیش له رووی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌ددام، هه‌موومان ده‌زانین چاره‌نووسی سه‌ددام له دوای ده‌ستگیركردنی، سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان بوو، سه‌ددام خودی خۆیشی له هه‌مووان باشتر ئه‌وه‌ی ده‌زانی".
به بڕوای نیكسۆن دادگاییكردن و له سێداره‌دانی سه‌ددام، بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی نیشانده‌دات كه هیچ كه‌سێك له یاسا به‌رزتر نییه و هیچ كه‌سێكیش له‌و وڵاته له یاسا ده‌ربازی نابێت.
نیكسۆن رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا، سه‌پاندنی سزای له سێداره‌دان بوو له كه‌شێكی فه‌وزایی له باڵه‌خانه‌یه‌كی حكوومیدا و ده‌ڵێت: "زۆر بێزم له‌و رووداوه كرده‌وه، به بڕوای من هه‌موو ئه‌و پاساوانه‌ی تێك‌شكاند كه شه‌ڕییان له پێناودا هه‌ڵگیرسابوو".
رۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دادگاییكردنه‌كه
نیكسۆن ئاماژه به سه‌رده‌می دادگاییكردنی سه‌ددام و رۆڵی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌و بارودۆخه‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت: "كاته‌كه له بار بوو بۆ كاراكردنی رێكاره دادوه‌رییه‌كان له عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری به‌دی بێت، به‌ڵام حكوومه‌تی نووری مالیكی به ویست ده‌ستێوه‌ردانی له بابه‌ته‌كه‌دا ده‌كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له دادوه‌ری ده‌كرد و ئاماژه‌ی به ده‌ركردنییان ده‌كرد بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، ئه‌وه‌ش به واتای له سێداره‌دانییان ده‌هات".
جۆن نیكسۆن
بریكارێكی ده‌زگای ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بوو، تایبه‌ت كرابوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی ژیان و كه‌سایه‌تی سه‌ددام حوسێن و دوای هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بۆ ناو خاكی عێراق، ئه‌و بریكاره گه‌یشته به‌غدا و له دوای ده‌ستگیركردنی سه‌ددامیش، وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری پێشووی عێراقدا كردووه.
نیكسۆن له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی "پوخته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك – لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن" ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی نووسیوه‌ته‌وه، كه له لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن‌دا بردوویه‌ته سه‌ر.
نیكسۆن ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا بۆ ئامانجێك ئه‌و په‌ڕی دوو ئامانج هاته عێراق، ئه‌ویش خاوه‌ندارێتیكردنی چه‌كی كۆكوژ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا بۆی هاتبوو، به‌ڵام دواتر هیچ شتێكی له‌و جۆره نه‌دۆزرایه‌وه".