پهكهكه رهبایه لهسهر چیای قهرهچووغ درووست دهكات
K24 - ههولێر:
پهکەکە زیاتر لە 20 رەبایەی لەسەر چیای قەرەچوغ و دەوربەری لە شارۆچکەی مەخممور دروستکردووە, قائیمقام و خەڵکی مەخمووریش بێزارن لە ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکەیان و ترسیان لەوە ھەیە قەرەچووغیش هاوشێوهی قەندیل و ژیان و گوزەران له خەڵکی تێک بدات.
پەیامنێری کوردستان24 ههوڵێدا قسە لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە بکات, بەڵام بەھیچ شێوەیەک وەڵامی پرسیارەکانی نادەنەوە.
خەڵکی مەخموور بەتەواوی پەشۆکاون, ترسیان لەوەیە چیای قەرەچوغ لەدوای شنگال ببێتە قەندیلی دووهم, لەم چیایە پەکەکە بەتەواوی کۆنترۆڵی لەژێر دەستە, بەدەیان ڕەبایەی تۆکمەشی بنیاتناوە, چواردەوری کەمپەکەشی تێلبەند کردووە, پەکەکە بەجۆرێک حوکم دەکات, لەھەر سەد مەترێک خاڵێکی سەربازی دروستکردووە. نایەڵێت مێشوولەش سنووری ببهزێنێت.
لەنێو بازاری مەخموورین, ئێستا خەڵکی ئێرە وەکو جاران ناتوانێت بۆ گەشت و سەیران بچێتە سەر چیای قەرەچووغ، گهنجانی ئێره زۆر تووڕەن, باس لەوە دەکەن, پەکەکە مێشكی منداڵان دهشواتهوه.
ھەموویان ھانا بۆ حکومەت و لایەنە پەیوەندارەکان دەبەن, بە ڕاشکاویش دەڵێن, پێویستە ستۆپێک بۆ پەکەکە دابندرێت, ئەگەر نا, باجەکە نەک لەسەر مەخموور, بەڵکو لەسەر ههرێمی کوردستان زۆر قوڕس دەبێت.
ھەر لەنێو بازاری مەخموور, چەند بەرپرسێکی پەکەکەمان بینی, داوامان لێکردن وەڵامی پرسیارەکانی ئەم خەڵکە بدەنەوە تەنیا ئەوەیان گوت, کە خەڵکەکە درۆ دەکەن. ئهوهندهیان گوت و خۆیان دهربازكرد.
پهكهكه زۆر چاودێری ئێمەیان دەکرد, نەدەوێراین زۆر نزیک بینەوە، چونکە خەڵکی دەیانگوت, نزیک ببنەوە, تەقەتان لێدەکەن.
نەک تەنیا ھاوولاتیان, قایمقامی مەخمووریش دەترسێت لە داھاتووێکی نزیک, کێشەکە زۆر ئاڵۆزتر بێت, بۆیە بە ئاشکرا دەڵێت, پێویسته پەکەکە واز لهو كهله رهقیه بهێنێت.