"له‌گه‌ڵ میكی ماوس ئاهه‌نگ ده‌گێڕین"
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌داری گه‌وره‌ی شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا وه‌ڵامی قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه و وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا له‌گه‌ڵ دوو كاره‌كته‌ری ناوداری جیهانی دیزنی گرتوویه‌تی.
دوابه‌دوای قسه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ كه له زاری هاوڕێیه‌كیه‌وه كه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی زۆر شه‌یدا و سه‌رسامی شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا بووه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ده‌ستبه‌رداری سه‌ردانی ئه‌و شاره بووه و وه‌ك تره‌مپ ده‌ڵێت" هاوڕێكه‌ی گوتوویه‌تی" ئیتر پاریس به پاریسی نه‌ماوه" ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، له تویته‌ره‌وه ئاهه‌نگگێڕانی خۆی له‌گه‌ڵ میكی ماوس و مینی بڵاوكرده‌وه و ئاراسته‌ی تره‌مپ و جیمی هاوڕێی كردووه و نووسیوویه‌تی" بۆ دۆناڵد و جیمی هاورێی، له تاوه‌ری ئیڤڵه‌وه، ئێمه له پاریسی سه‌رنجڕاكێشدا له‌گه‌ڵ میكی و مینی ئاهه‌نگ ده‌گێڕین".
هه‌روه‌ها "هیدالگۆ" قسه‌كانی تره‌مپ به‌رامبه‌ر شاره‌كه‌ی زۆرنیگه‌رانیكردووه و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش تویتێكی دیكه‌ی كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاشتاگی دۆناڵد و جیم نووسی" رێژه‌ی ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی تیكیتیان بڕیووه و پێشوه‌خته شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیان گرتووه، به‌راورد به ساڵی رابردوو ئه‌مساڵ تا ئێستا 30% زیادیكردووه.
جگه له‌وه تره‌مپ ئه‌وه‌شی گووتبوو" ده‌رفه‌تم بۆ هه‌ڵنه‌كه‌وتبوو به‌م زووانه بچمه پاریس، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئیتر بیر له‌وه‌ناكه‌مه‌وه سه‌ردانی پاریس بكه‌م".