داواده‌كرێت ئۆباما ببێته سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا

K24 – هه‌ولێر:
له پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا، له‌و وڵاته‌دا هه‌ڵمه‌تێكی گاڵته‌جاڕی ده‌ستیپێكردووه و داوا ده‌كرێت باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا كاندید بكات.
ژماره‌یه‌ك له ده‌نگده‌رانی فه‌ڕه‌نسی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و بانگه‌شه‌یه درووستكردووه و ناوی "Obama17" یان لێناوه، له‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌یه‌وه یاداشتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه و داوا له باراك ئۆباما ده‌كرێت خۆی كاندید بكات و بێته ناو كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نساوه.
رێكخه‌رانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نالۆژیكییه چاوه‌ڕوانن ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌یان له‌لایه‌ن ملیۆنێك ده‌نگده‌ری فه‌ره‌نسییه‌وه واژۆبكرێت.
#obama #obama17 #president #france #buzz @BarackObama pic.twitter.com/2lRA4OJdcJ
— Mister Bons Plans (@MisterBonsPlan1) ٢٢ فبراير، ٢٠١٧
چالاكوانانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه نووسیوویانه" له‌كاتێكدا فه‌ڕه‌نسا ده‌یه‌وێت ده‌نگ به كاندیدی راستڕه‌وه‌كان( مارین لۆپین) بدات، ده‌توانین نموونه‌یه‌كی باشی دیموكراسیه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ین و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ سه‌ركردایه‌تی وڵات، سه‌رۆكێك هه‌ڵبژێرین كه فه‌ره‌نسی نه‌بێت".
پێگه‌كه نووسیوویه‌تی" واژۆی بكه‌ن، چونكه ئۆباما خاوه‌نی سیڤی و ژیاننامه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت".
.@BarackObama did you know, you now represent a big hope here in France ? #Obama17 pic.twitter.com/36vGsIRKhC
— Alexis Barrassin (@alexisbarrassin) ٢٢ فبراير، ٢٠١٧
چالاكوانانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نساش لافیته و وێنه و پۆسته‌ری ئۆبامایان داناوه و داوای لێده‌كه‌ن خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا كاندید بكات.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی "ABC" فه‌ره‌نسی رایگه‌یاندووه" له‌م داواكارییه‌دا ته‌نها یه‌ك گرفتی بچووك هه‌یه و ده‌بێته گرفت له‌به‌رده‌م خۆكاندیدكردنی باراك ئۆباما، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه وڵاتینامه‌ی فه‌ره‌نسی نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر خۆی كاندید بكات، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری فه‌ره‌نسییه و رێگه‌ی پێ‌نادرێت".
به‌ڵام پێگه‌ی هه‌ڵمه‌تی "Obama17" سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئۆباما ده‌رمانی دژه جه‌ماوه‌رێتی راستڕه‌وه‌كانی فه‌ڕه‌نسایه و ده‌بێت خۆی هه‌ڵبژێرێت".
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا به دوو قۆناغ، له 23/4/2017 و 7/5/2017 به‌ڕێوه‌ده‌چێت
"I have a dream!" #obama17 #Presidentielle2017 pic.twitter.com/3S7L5d9YN6
— Ludovic Gautier (@Senordiezz) ٢٢ فبراير، ٢٠١٧
به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی راپرسییه‌كانی ئه‌و وڵاته كه به‌م دوواییانه ئه‌نجامدراون، ئاستی جه‌ماوه‌رێتی (مارین لۆپین) كاندیدی به‌ره‌ی نیشتیمانی راستڕه‌وی توندڕه‌وی نه‌ژادپه‌رست له زیادبووندایه.