وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەردانی بارزانی بۆ وڵاتەكەی دووپاتدەكاتەوە

بارزانی لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی توركیا شەڕی تیرۆر و پەیوەندییە سیاسییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێ دەكەن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاویكردەوە، سبەی مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سەردانی توركیا دەكات.

لە راگەیاندراوێكدا، وەزارەتی دەرەوەی توركیا روونیكردەوە 26 و 27 ئەم مانگە، واتە سبە و دووسبەی، سەرۆک بارزانی لە توركیا دەبێت و رۆژی یەكەم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە و رۆژی دووەمیش، لەگەڵ بینالی یڵدرم، سەرۆك وەیزرانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی دیدارەكانیش، ئاماژە بۆ ئەوە كراوە ناوەڕۆكی دیدارەكان، شەڕی تیرۆر و پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان توكیا و ھەرێمی كوردستان و عێراق دەبێت.

دوایین جار سەرۆک بارزانی لە 23 ئابی ساڵی رابردوو سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.