كچێكی كورد له به‌لجیكا ده‌بێته وه‌زیر

K24 – هه‌ولێر:
زوهال دێمیر كچێكی كوردی باكووری كوردستانه و ته‌مه‌نی 34 ساڵانه و سه‌ر به پارتی هاوپییمانی فلامهكانی به‌لجیكییه" دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م شای به‌لجیكا سوێندی ده‌ستووری خوارد، بووه یه‌كه‌م وه‌زیر له حكومه‌تی به‌لجیكادا كه كورده و پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و له‌مپه‌ره‌كان و ده‌رفه‌تدان به تواناكان و سیاسه‌ت و زانست و شارستانیه‌تی وه‌رگرت".
له‌كاتی سوێندخواردنه‌كه‌دا ئه‌و كچه كورده گووتی" دیاریكردنم بۆ ئه‌و ئه‌ركه، هه‌ڵبژاردنێكی راست بووه، زۆر دڵخۆشم و ده‌زانم چۆن كاربكه‌م و ئامانجه‌كه به‌ده‌ستبهێنم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌و له په‌رله‌مانیش له بواری چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت و ئاراسته‌كردنی بۆ سیاسه‌تی باش و گونجاو كاریكردووه و ئه‌مڕۆش په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌و حكومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی جیاوازی تێداببینێت.
زوهال دێمیر ئه‌وه‌شی گوتووه" هه‌موو تواناكانم دهخهمهگهر بۆ ئه‌وه‌ی له بواری جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی و پرۆگرامه كۆمهڵایهتییهكانیدا حكومه‌ت پێشبخه‌م".

ئه‌و كچه كورده له مانگی نیسانی ساڵی رابردوو گه‌نگه‌شه‌یه‌كی زۆری درووستكرد، پاش ئه‌وه‌ی دژی په‌نابه‌ران به‌شداری له هه‌ڵمه‌تێكدا كرد كه له‌ژێر ناوی" بچنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆتان" رێكخرابوو و ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌وه‌بوو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنیان وه‌ك په‌نابه‌ر له‌و وڵاته تێدانییه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانی پێشوویان، ئه‌و به‌شداری و لێدوانانه‌ی زوهال ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران و موسڵمانان ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیراو دواجار ده‌رباره‌ی قسه‌كانی داوای لێبووردنی كردبوو.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)