دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ توركيا بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

رۆژ بە رۆژ پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان فراوانتر دەبێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

رۆژ بە رۆژ پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی كوردستان فراوانتر دەبێت، لەسەر ئاستی ناوخۆییش بڕیارە دوای گەڕانەوەی لە توركیا سەرۆك بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان كۆببێتەوە و له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا ھەڵوێستی لایەنەكان دەربارەی پرسی سەربەخۆیی یەكلایی دەكرێتەوە.