جۆرە باڵندەیەكی دەگمەن دەگەڕێندرێتەوە نێو سروشت
K24 - ھەولێر
لە شارۆچكەی بیلەجیكی پارێزگای ئۆرفای باكووری كوردستان، رێورەسمی ئازادكردنی جۆرە باڵندەیەك بەڕێوەدەچێت كە ھەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە، ئەوان لە پڕۆژەیەكی تایبەتدا ھەوڵی پاراستنیان دەدرێت و رێژەیان زیاد دەكرێت، بۆیەش ساڵانە لەو وەرزەدا بەشێكیان ئازاد دەكرێن.