لەپێناو 90 دۆلار زڕبرای سەرۆك دەكوژێت
K24 - ھەولێر
بكوژی زڕبرای رێبەری كۆریای باكوور، لە بەرامبەر وەرگرتنی 90 دۆلار، ئەو كارەی كردووە، پێشی وابووە گاڵتەیەك بووە.
جێگری باڵیۆزی ئیندۆنیزیا لە مالیزیا پاش 30 خولەك كۆبوونەوە لەگەڵ سیتی ئایسیا 25 ساڵی بكوژی زڕبرای رێبەری كوریای باكوور لە زاری ئەو رایگەیاند "كەسانێك داوایان لێكرد ئەو كارە بكات، كە بە ژاپۆنی و كۆری دەچوون، 90 دۆلاریان پێدا كە ئەو پێی وابوو تەنیا بۆ گاڵتەكردنە".
بكوژەكەی ئەوەشی گوتووە جورێك رونیان پێدا كە بە رونی منداڵ دەچوو.
پۆلیسی مالیزیا لەمبارەوە دەڵێت ئەو "رونی منداڵە" لە راستیدا ژەھرێكی بەھێز بووە، كە لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكان بە چەكو كوكوژ ریزبەند كراوە، گازێكی قەدەغەكراوی گرانە و بە زۆری لە لایەن وڵاتانە لە دامەزراوە سەربازییەكان بەكار دێت.
ئەو كچە لەگەڵ كچێكی دیكەی 28 ساڵی ڤیتنامی بە ناوی دۆئان سی ھۆنگ ئەو كارەیان كردوو و لە فڕۆكەخانەی كوالالامپور ئەو ژەھرەیان فرێ دایە دەموچاوی كیم جونگ نام، ئەو كاتە ویستووە بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە چین بڕوات.
وەزارەتی دەرەوەی ڤیتنام لە بەیاننامەیكدا رایگەیاند ھۆنگ داستانێكی ھاوشێوەی كچە ئیندۆنیزییەكە بە دیپلۆماتەكانی وڵاتەكەی گوتووە.
دوای كوشتنی كیم جۆنگ نام، زڕ برای "دیكتاتۆره گهنجهكه"، پشكنین بۆ دهموچاوی كرا و تایبەتمەندییەكانی ئهو گازه ژههراوییه لهسهر دهموچاوی ناسراوهتهوه، كه به گازی "فی ئێكس" ناسراوه و كاریگهری راستهوخۆی لهسهر كۆئهندامی دهمار و مێشك ههیه.
پێشتر ڤیدیۆی چركەساتی ژەھراوی كردنی "كیم جۆنگ نام" برای رێبەری كۆريای باكوور بڵاوكرایەوە، كە چەند كاتژمێرێك پاش ئەم رووداوە گیانی لەدەستدا.
JS