"نان به په‌نابه‌ران مه‌ده‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی په‌نابه‌راندا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، پۆلیسی ئه‌و وڵاته ته‌نگیان به چالاكوانان هه‌ڵچنیووه و نایانه‌وێت خواردن به په‌نابه‌ران بده‌ن، ئه‌وانیش له‌وباره‌یه‌وه سكاڵایان ده‌ربڕیوه.
كلاریسا بوسییر گوته‌بێژێك به‌ناوی گروپی ده‌ستپێشخه‌ری "هاووڵاتی وێلسۆن" كه له ناوه‌ندی په‌نابه‌رانی "لاشابیل" له باكووری پاریس هاوكاریان به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا دابه‌شكردووه رایگه‌یاندووه" زۆربه‌ی جاره‌كان پۆلیس رێگه‌ناده‌ن خۆراك و جلوبه‌رگ به‌سه‌ر په‌نابه‌ره‌كاندا دابه‌شبكه‌ین و هه‌ندێك جاریش له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌ین بڕی 135 یۆرۆمان وه‌ك سزا لێوه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌كی زۆره و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوودجه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان ده‌بێت".
ئه‌و گوته‌بێژه ده‌ڵێت" له‌و ره‌فتارانه‌ی پۆلیس تێناگه‌ین و هه‌ندێك جار ده‌گاته ئاستێك به زۆری چه‌ك له ناوه‌نده‌كان دوورمانده‌خه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" دۆخی په‌نابه‌ران له‌و ناوه‌نده‌دا رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و به‌رده‌وامیش ژماره‌ی په‌نابه‌ران زیاد ده‌بێت".
بوسییر ده‌ڵێت" ئیمه كۆمه‌ڵێك كه‌سین و له ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوه‌نده‌ی په‌نابه‌ران ده‌ژین، سه‌ره‌تا ته‌نها نانمان به‌سه‌ر په‌نابه‌ره‌كاندا دابه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام سه‌رمای ناوچه‌كه وایكرد هه‌ڵمه‌ته‌كه فراوانتربكه‌ین و رۆژانه خواردنیان بۆ درووست بكه‌ین و كاره‌كانمان باشتر رێكخستووه".
ئه‌و ناوه‌نده پێش 3 مانگ كراوه‌ته‌وه و ته‌نها توانای له‌خۆگرتنی 400 كه‌سی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌و شوێنه‌دا، بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
به‌گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كانی شاره‌وانی پاریس، نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س خراونه‌ته ئه‌و خێوه‌تگا كاتیانه‌وه كه پێش 3 مانگ كراونه‌ته‌وه، 40% ی ئه‌و كه‌سانه ئه‌فغانین و 30% سودانین و ئه‌و به‌شه‌كه‌شیان له وڵاتانی جیاجیاوه هاتوون.