ریال مه‌درید له خه‌ونه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیا دوایین زانیاری له‌سه‌ر داهاتووی سێرجیۆ ئه‌گوێر ده‌ستكه‌وتووه و ئاشكرای كردووه كه مان سیتی بڕیاریداوه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت و چاوه‌ڕوانی گرێبه‌ستێكی كڕیاره‌كانی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27 شووباتی 2017، رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێپ گواردیۆلا له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌گوێرۆ رازیبووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هاتنی گابرێل خیسۆسی به‌رازیلی هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ دووربخرێته‌وه، به‌مه‌یش هاوینی داهاتوو مان سیتی ده‌ستبه‌رداری گۆڵكاره‌كه‌ی تانگۆ ده‌بێت و گۆڵكاره مێژووییه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ده‌خاته لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان.
رۆژنامه‌ی سه‌ن ئه‌وه‌شی ئاشكرادووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یه بڕی 60 ملیۆن پاوه‌ند به سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ بدات.
یانه‌ی ریال مه‌درید ماوه‌ی 3 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك داخوازی ئه‌گوێرۆ ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو جارێك ره‌تكراوه‌ته‌وه، پێشتریش كاتێك له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ بوو، یانه‌ی شایانه ئه‌و یاریزانه‌ی كردبووه ئامانج.
ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیندیپیندێنتی ئارجێنتینا ده‌ستی به‌یاریكرد، دواتر له هاوینی 2006 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هاته ئه‌ورووپا، دواتر له 2011 جانتاكه‌ی به‌ره‌و پرێمه‌رلیگ و یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی پێچایه‌وه.