"سه‌رۆكی كۆریای باكوور 5 فه‌رمانده‌ی باڵای كوشتووه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی راپۆرتی هه‌ڵه و ناڕاستیان بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی هه‌ڵچوون و تووڕه‌بوونی، كیم جۆنگ ئوون سه‌رۆكی كۆریای باكوور 5 فه‌رمانده‌ی پایه‌بڵندی ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی به چه‌كی دژه‌فرۆكه كوشتوه.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" ئه‌مریكی رۆژی دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه" ئه‌و زانیاریانه له راپۆرتی نافه‌رمی ده‌زگای هه‌واڵگری كۆریای باشووره‌وه به ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری وڵاته‌كه دراوه‌و له‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی تێوه‌گلانی سه‌رۆكی كۆریای باكوور له كووشتنی زڕبراكه‌ی كراوه، ئه‌و زانیاریانه‌شیان به‌وانداوه.
لی چیوئول وو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كۆریای باشوور ده‌ڵێت" 5 گه‌وره فه‌رمانده‌ی ده‌زگای ئاسایشی وڵات له پیۆنگ یانگ به‌هۆی چه‌كی دژه‌فڕۆكه‌وه كوژراون، هۆكاری كوشتنه‌كه‌شیان ناردنی راپۆرتی هه‌ڵه و دوور له راستی بووه بۆ سه‌رۆكی كۆریای باكوور و به‌و هۆیه‌شه‌وه كیم جۆنگ ئوون فه‌رمانی كوشتنی بۆ ده‌ركردوون.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆریای باشوور كه له هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، هیچ ورده‌كارییه‌كی ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و راپۆرتانه باس نه‌كردووه كه سه‌رۆكی كۆریای باكوور به ناڕاستی داناوه و 5 فه‌رمانده باڵاكه‌ی له‌سه‌ر كوشتووه.