ژنان دەیانەوێت رۆڵیان ھەبێت لە ئاوەدانكردنەوەی شنگال

"ناكرێ ژنان لە بەشداری سیاسی و دروستكردنی بڕیار پەراوێز بخرێن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بە مەبەستی بەشداریکردنی ئافرەتی ناوچە ئازادکراوەکانی شنگال لە بڕیاری سیاسی  و  بەشداریکردنیان لە بەرێوەبردنی ئیدارەی خۆجێی لە ناوچەکە کۆنفراسێک بۆ ئەم مەبەستە بە هاوکاری وڵاتی کەنەدا لە هەولێر ئەنجامدرا.

سەرۆکی رێکخراوی تواناسازی ئافرەتان، بە كوردستان24 گوت: "ئامانج لەو کۆنفرانسە وەک پشتگری ئافرەتانە بۆ زیاتر بەشداری کردنی لە بڕیاری سیاسی و ئیداری لە حکوومەتی خۆجێ شنگال.