"ئه‌وروپا مۆركردنی پاسپۆرت لاده‌دات"
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ئازادییه سڤیله‌كانی سه‌ر به په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆكسل، پێشنیارێكیان بۆ جێگره‌وه‌ی مۆركردنی پاسپۆرتی هاووڵاتیانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌سه‌ندكرد و له بری ئه‌وه سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی داده‌نرێت تا له رێگه‌یه‌وه سنووره‌كانی ئه‌وروپا باشتر بپارێزرێت و چاودێری هاتن و چوونی هاووڵاتیانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه بكرێت.
پێشناره‌كه رۆژی 27/2/2017 په‌سه‌ندكراوه و سیستمه‌كه به (EES) ناسراوه و 38 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان بۆداوه و 7 كه‌سیش دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و كه‌سێكیش ده‌نگی نه‌داوه، ئه‌مه‌ش به تێپه‌ڕبوونی پێشنیاره‌كه به قۆناغی یه‌كه‌میدا داده‌نرێت به‌ره‌و بڕیاری كۆتایی.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه پاش ده‌نگدانه‌كه بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌م سیستمه ئه‌لیكترۆنیه نوێیه ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی مۆركردنی پاسپۆرتی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه دێن و ده‌چن و له‌و رێگه ئه‌لیكترۆنیه‌شه‌وه هه‌موو زانیارییه‌كانی گه‌شتیاره‌كان كۆده‌كرێته‌وه و ده‌پارێزرێت.
له‌وانه په‌نجه‌مۆر، وێنه‌ی ده‌موچاو، زانیاری ده‌رباره‌ی كات و شوێنی هاتنه‌ژووره‌وه و چوونه‌ده‌ره‌وه.
ئامانجی سیستمه نوێیه‌كه‌ش خێراكردنی هاتنه ناوه‌وه و ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كێشه‌یه‌كیان هه‌یه یان به‌ڵگه‌نامه‌كانیان ساخته‌كردووه و ده‌یانه‌وێت به‌و رێگا نایاساییه بچنه ناو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه.