"هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان سەرەتایی گۆڕانكاریەكی گەورەیە لە ناوچەكەدا"

هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ توركیا مژاری گه‌رمه‌
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان لە پێشوازیکردنی سەرۆک بارزانی لە توركیا بووەتە جێی سەرنج، شاره‌زایانی سیاسی دەڵێن، له رووی دیبلۆماسییه‌وه‌ ته‌نیا سه‌رۆكی وڵاتان به‌مجۆره‌ پێشوازی لێده‌كرێت، هۆشداریش ده‌ده‌نه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان باشووری كوردستان و دەڵێن، تازووه‌ نێوماڵی كورد رێكبخنه‌وه‌، ئه‌گینا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هاتووەته‌ پێش، له‌ده‌ست هه‌مووان ده‌چێت.

چاودێرێكی سیاسی بە كوردستان24 گوت: "هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان سەرەتایی گۆڕانكاریەكی زۆر گەورەیە لە ناوچەكەدا".