راوێژکارێکی سەربازی: داعش بەرەو نەمان دەچێت

"ئەو چەكدارانەی داعش كە لەناو مووسڵ ماونەتەوە و بە سزای خۆیان دەگەن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

راوێژكارێكی سەربازی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 رایگەیاند، ھەماھەنگییەكی زۆر باش لە نێوان ھاوپەیمانێتییەكەیان و ھێزەكانی پێشمەرگە ھەیە.

 گوتیشی، ھەموو ئەو چەكدارانەی داعش كە لەناو مووسڵ ماونەتەوە و بە سزای خۆیان دەگەن.

جۆن هۆپ بەیکەر، راوێژكارێكی سەربازی لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش راشیگەیاند: "کاری لە پێشینەمان پاراستنی خەڵکی سڤیلە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھیچ بۆردومانێک بەبێ هەماهەنگی کردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق ناکات ئەمەش بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل".