بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی: پێویستە پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی پەیامەكەی بارزانی

جارێكی دیكە بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژەی یەكخستنی نێو ماڵی حزبە ئیسلامییەكان كۆبوونەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سێ حزبە ئسیلامییەكەی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی حزبی و ھەرێمی و بەرپرسێكی یەكگرتووش لایەنەكان بە كەمتەرخەم دەزانێت لە بەدەنگەوەچوونی پەیامەكەی بارزانی.

فەرھاد مەلا ساڵح، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن (مەکتەبی سیاسی) یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە كوردستان24 گوت، كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی ھەریەك لە سەڵاحەدین بەھادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزووتنەوەی ئیسلامییە. و بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەی یەكخستنی نێو ماڵی ئیسلامی و كێشە ھەنووكەییەكان.