سێ لايه‌نه‌ ئيسلامييه‌كه‌: پێويسته‌ كارى جدى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكرێت

هه‌ر سێ حزبى ئيسلامى بزوتنه‌وه‌ و كۆمه‌ڵ و يه‌كگرتوو، لیژنەیەكی باڵای ھاوبەشیشیان پێكھێناوە بۆ ئەوەی كار لەسەر پرۆژەی یەكخستنەوەی ناو ماڵی ئیسلامی بكەن و لەو بارەوە چەند دیدارێكی گرنگ بۆ ئیسلامییەكانی كوردستان ئەنجامبدەن.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سێ حزبە ئیسلامییەكەی كوردستان، بە راشكاوانە و یەك ھەڵوێستەوە، جەخت لەوە دەكەنەوە سەربەخۆیی مافی رەوای گەلی كوردستانە و پێویستە كاری جدیی بۆ بكرێت، داواش دەكەن لەتەك سەربەخۆیی كار بكرێت بۆ یەكخستنەوەی ناوماڵی كورد و ئەنجامدانی پرۆسەی چاكسازی و بە شێوەیەكی ھاوسەنگ كار لەسەر ھەردوو پرسەكە بكرێت، بۆ ئەوەی دەرفەتەكان لەكیس نەچن.