سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى پاكستان: بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان باشترين رێگه‌ دانووستانه‌

رایگەیاند، پێویستە رێز لە ئیرادە و دەنگی خەڵکی بگیرێت ئەگەر ھەر بڕیارێک لە بارەی چارەنووسی خۆیەوە بدات.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

شەوکەت عەزیز سەرۆک وەزیرانی پێشووتری پاکستان تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند، پێویستە رێز لە ئیرادە و دەنگی خەڵکی بگیرێت ئەگەر ھەر بڕیارێک لە بارەی چارەنووسی خۆیەوە بدات.

لە بارەی سەربەخۆیی کوردستان سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان ئاماژەی بەوەدا باشترین رێگا بۆ سەربەخۆیی رێگای ئاشتی و دانوستانە.