ئه‌ردۆغان به‌ڵێن له كچه بیژه‌رێك وه‌رده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر جگه‌ره‌كیشیت و ناته‌وێت ده‌ستبه‌رداری جگه‌ره‌كێشان بیت، ئه‌وا له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا دووربكه‌وه‌ره‌وه، چونكه بزانێت جگه‌ره‌كێشیت ته‌نها به به‌ڵێنی زاره‌كی رازینابێت وبه نووسراو به‌ڵێننامه‌ی ته‌رككردنیت پێ پڕده‌كاته‌وه و پێشت واژۆ ده‌كات.
نازلا چه‌لیك رۆژنامه‌وانێكی توركه و ساڵی 2016 خه‌ڵاتی باشترین بێژه‌ری له توركیا وه‌رگرتووه و بووه به ته‌ڵه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماره‌وه، ئه‌و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی رۆژی 28/2/2017 یاوه‌ری ئه‌ردۆغان بووه بۆ لوتكه‌ی 13 یه‌مینی رێكخراوی هاوكاری بازرگانی (ECO) كه له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "یه‌نی شه‌فه‌قی توركی" ئه‌و كاته‌ی له‌ناو فرۆكه‌كه‌دا سه‌رۆكی توركیا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی یاوه‌ریدا كردووه، پاكه‌تێكی جگه‌ره‌ی له ته‌نیشت نازلا بینیووه، ئه‌ردۆغان پاكه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه و بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندرووستی خۆی داویكردووه نازلا جگه‌ره ته‌رك بكات، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و داوایلێكردووه به‌ڵێننامه‌یه‌ك بنووسێت كه جارێكی دیكه جگه‌ره ناكێشێت، له‌سه‌ر نووسراوه‌كه‌ش ناو و به‌روار و واژۆی خۆی له‌سه‌ر بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌ردۆغان دژی جگه‌ره‌كێشان ده‌جه‌نگێت، هه‌ر كه‌سێك جا له شه‌قامه‌كاندا بێت، یان بازاڕ و مزگه‌وته‌كان رووبه‌ڕووی ببێته‌وه و جگه‌ره‌بكێشێت، ناچاریده‌كات وازیلێبهێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوشێوه‌ی نازلا به‌ڵێننامه‌ی پی پڕده‌كاته‌وه.
جارێكیان ئه‌ردۆغان سه‌روه‌ری وڵاتێكی دیكه‌ش ده‌به‌زێنێت، ساڵی رابردوو له كاتی ئاماده‌بوونی له لوتكه‌ی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له شاری وارشۆ، داوا له دانیاڵ میتۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بوڵگاریا ده‌كات به‌ڵێنبدات كه واز له جگه‌ره‌كێشان ده‌هێنێت.