ئەمریكا كاروانێكی دیكەی ھاوكاری سەربازی گەیاندە ھەسەدە

ئۆتۆمبێلی دژە تانک و پووچەڵکردنەوەی مینی بۆ هەسەدە ناردووە

K24 - ھەولێر

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی گەیاندە دەست هێزەکانی سووریای دیموکراتی (ھەسەدە).

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە 48 کاتژمێری رابردوودا، کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی ئەمریکا لە رێگەی باشووری کوردستانەوە گەیشتووەتە دەست هەسەدە.

 ئەمەش دوای سەردانەکەی جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بۆ کۆبانی دێت.

دوای پێشڕەوییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە شەڕی رەققە، ئەمجارە ئەمریکا ئۆتۆمبێلی دژە تانک و پووچەڵکردنەوەی مینی گەیاندووەتە دەست هەسەدە.