به ڤیدیۆ.. تره‌مپ له‌ناو ئۆتۆمبێل راهێنان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كامێراى ميدياكانى ئه‌مه‌ریكا، چاودێری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌ی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدایه و ده‌یه‌وێت بچێته كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، راهێنان له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی ده‌كات.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، تره‌مپ له‌ناو ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌یدا، سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌یه‌تی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش راهێنان له‌سه‌ر ده‌ربڕین و زمانی جه‌سته جموجۆڵى تايبه‌ت و ده‌ربڕینه‌كان ده‌كات.
تره‌مپ رۆژی 28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2017، له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا پلانه‌كانی خۆی بۆ ساڵی داهاتوو خسته‌ڕوو.
سه‌رچاوه: گاردیان
.