3 به‌شی زانكۆ چۆڵكرا
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 4 هه‌زار قوتابی زانكۆی " كۆنكۆردیا" له ناو جه‌رگه‌ی هه‌رێمی كیپیك له ترسی بوونی بۆمب زانكۆكه‌یان چۆڵكردووه، پۆلیسی مۆنتریاڵ رۆژی چوارشه‌ممه ده‌رباره‌ی ئه‌و هۆشدارییه‌ی دراوه، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
گرووپێك ناویان له خۆیان ناوه" ئه‌نجومه‌نی هاووڵاتییه كۆنه‌پارێزه‌كانی كه‌نه‌دا" له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا كه ئاراسته‌ی زانكۆكه و میدیا ناوخۆییه‌كانیان كردووه، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییان له بوونی قوتابیانی موسڵمان له‌و زانكۆیه‌دا، هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند بۆمبێكی بچووكیان كردووه".
له نامه‌كه‌دا نووسیوویانه" ئێستا كه سه‌رۆك تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی له خوارووی سنوور(ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا) گرتووه‌ته ده‌ست، دۆخه‌كه گۆڕاوه".
به گووته‌ی كریستین مووتا گوته‌بێژ به‌ناوی زانكۆكه‌وه كه به ئینگلیزی قسه‌ی ده‌كرد، به‌و هۆیه‌وه 3 به‌شی زانكۆكه، له كاتژمێر 11:30 (16:30 به كاتی گرینیج) چۆڵكراوه و هه‌موو وانه‌كان تا كاتێكی دره‌نگی پاش نیوه‌رۆ راگیراوه و نه‌خوێنراوه".
لێكۆڵه‌رێكی پۆلیسی مۆنتریاڵ ده‌ڵێت" پۆلیس پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندنی په‌یوه‌ندارانی ئه‌و نامه‌یه ده‌ستپێكردووه".
یه‌كێك له‌و به‌شانه‌شی چۆڵكرا سه‌رقاڵی چالاكییه‌ك بوون به ناوی" هه‌فته‌ی هۆشیاریی ده‌رباره‌ی ئیسلام".
ناوی ئه‌و گرووپه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان كردووه، گرووپێكی ئه‌مریكی بیردێنێته‌وه كه سه‌ره‌نجام سه‌رده‌سته‌ی گرووپه‌كه به‌ناوی " دیلان رووف" له كارۆلاینای باشوور سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو".
ئه‌و گه‌نجه‌ش باوه‌ڕی به پێشه‌وایی و جیاوازی سپی پێسته‌كان هه‌بوو، سه‌ره‌نجام له ساڵی 2015 دا 9 ره‌شپێستی له كڵێسایه‌كدا كوشت.
له كۆتایی مانگی 1 ی ئه‌مساڵیشدا،قوتابییه‌كی هاوفیكری ئه‌م گرووپه له كاتی نوێژدا له مزگه‌وتێكی شاری كیپیكی ناوه‌ندی هه‌رێمه‌كه 6 موسڵمانی له كاتی نوێژدا كوشت.
له‌م دواییانه‌شدا چه‌ندین كرده‌وه‌ی گێره‌شێوێنی و زیان گه‌یاندن به مزگه‌وته‌كان ئه‌نجامدراوه، چونكه كه‌نه‌دا له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكدا 40 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری وه‌رگرتووه و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ش به گه‌رمی چووه پێشوازی یه‌كه‌م كاروانی ئه‌و په‌نابه‌رانه.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست