موھتەدی: پڕۆژە یاساكەی دەوڵەتی یاسا ئەجندای ئێرانە

"ئەمە شەڕێكە لەگەڵ كوردانی ئێران، بەڵام لە دەرەوەی سنوورەكانیان بە دەستی خەڵكی دیكە دەیكەن"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان 24 رایگەیاند، پڕۆژەیاساکەی دەوڵەتی یاسا بۆ چەک کردن یا دەرکردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە عێراق، درێژەی دژایەتی ئێران لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبەکانیەتی.

موھتەدی گوتیشی: "ئەوە ئەجندای ئێرانییە لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەمە شەڕێكە لەگەڵ كوردانی ئێران، بەڵام لە دەرەوەی سنوورەكانیان بە دەستی خەڵكی دیكە دەیكەن".