لە ماوەی یەك مانگدا نزیكەی 400 كەس لە عێراق كوژراون

ھەر لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا 613 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونە

 K24 - ھەولێر

بە گوێرەی ئاماری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ماوەی مانگی رابردوودا نزیكەی 400 كەس لە عێراق بەھۆی شەڕ و توندوتیژی كوژراون.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق(یونامی) رایگەیاند: "له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌  له‌ مانگی شوبات 2017 روویانداوه‌، 392 هاووڵاتی عێراقی كوژراون و 613 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونە".

بەپێی زانیارییەكانی یونامی، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە دەستیان كەوتووە، تێکڕای ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگای ئەنبار 86 کەس بووە (42 کوژراو و 44 بریندار)، ئەو ژمارەیەش خراوەتە سەر کۆی گشتی قوربانیان تا بەرواری 28 شوبات 2017.