پارێزگاری كەركووك لەسەر رێككەوتنی بەغدا و تاران ھاتەدەنگ
K24 - واشنتن
نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک لە واشنتنەوە سەبارەت بە رێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان بەغدا و تاران لەبارەی نەوتی کەرکووک بە کوردستان ٢٤ راگەیاند، ئەو پرسە پەیوەندی بە ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکووک و ھەرێمی کوردستانیشەوە ھەیە و دەبێت بۆچوونی ھەردوولا لەسەر ھەر رێککەوتنێکی لەو شێوەیە ھەبێت.
پارێزگاری كەكووك گوتیشی، ھەر رێککەوتنێک بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کەرکووک و ھەرێمی کوردستان رەچاوبکات ئێمە لەگەڵیداین و پشتگیری لێدەکەین، بەڵام نەیشاردەوە کە ئەو بابەتە تەنھا لە کۆبوونەوەیەکدا باسی لێکراوە و لە رووی پراکتیکەوە ھیچ نەکراوە.