بەغدا دەیەوێت پارەی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان كەم بكاتەوە
K24 - بەغدا
پێدانی پارەی گەنمی جوتیاران ھێشتا یەکلانەبووەتەوە، پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، بە بڕیارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق 80% شایستە داراییەکان بۆ پارێزگاکانی عێراق خەرج دەکرێت، لەبەرامبەردا تەنھا 17% بە جوتیارانی ھەرێم دەدرێت، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراقیش دڵنیایی دەداتە جوتیارانی ھەرێم کە بەھەمان شێوەی جوتیارانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکان وەردەگرن.