بومەلەرزەیەك باكووری كوردستان دەھەژێنێت

ھێشتا لەبارەی زیانەكانی ھیچ راپۆرتێك بڵاونەكراوەتەوە

K24 - ھەولێر

كاتژمێر 14:07  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 ئاداری 2017 بومەلەرزەیەك بۆ ماوەی 15 تا 20  ناوچەكانی  باكووری كوردستانی ھەژاند.

ناوەندی چاودێری بومەلەرزەی زانكۆی بوغازچی رایگەیاند بومەلەرزەكە بە گەورەیی 5.8 پلەی ریختەر بووە و ناوەندەكەشی گوندی یارمبەگ لە ناوچەی سامساتی ئادیامان بووە.

بومەلەرزە لە ئامەد، باتمان و مێردین ھەست پێكراوە.

ھێشتا لەبارەی زیانەكانی ئەم بومەلەرزەیە ھیچ راپۆرتێك بڵاونەكراوەتەوە.

JS