رۆژانه سهدان كهس له رۆژئاواى مووسڵهوه ئاواره دهبن
K24 – ههولێر:
لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان ھەڵھاتنی خەڵکی موسڵ بەردەوامە و رۆژانە بە سەدان کەس خۆیان دەگەیێننە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق.
ھەندێک خەڵکی تا خۆیان لە موسڵ رزگار دەکەن دوو شەو و رۆژیان پێدەچێت.
زۆربەی جاریش دەکەونە بەر ھێرش و بۆردومانی چەکدارانی داعش و برینداردەبن.
دوای رزگاربوونیان زۆر پێویستیان بە خواردن و خواردنەوە و خزمەتگوزاری پزیشکیە.