دوو پزيشكى سوودانى له مووسڵ كوژران
K24 – هه‌ولێر:
دوو پزيشكى سوودانى له شه‌ڕى مووسڵ و له ريزى چه‌كدارانى داعشدا كوژران.
هه‌ريه‌ك له ئه‌حمه‌د سامى خزێر و هيشام فه‌زڵوڵا خوێندنيان له وڵاته‌كه‌يان به‌جێهێشتبوو بۆ ئه‌وه‌ى له ريزى چه‌كدارانى داعشدا شه‌ڕ بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانياريى سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كان ئه‌و پزيشكانه له مانگى ئازارى ساڵى رابردوودا گه‌يشتبوونه مووسڵ و په‌يوه‌ستى ريزى چه‌كدارانى داعش ببون.
رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پزيشكانه له گرته‌يه‌كى پڕوپاگه‌نده‌يى داعشدا ده‌ركه‌وتبوون.
له‌و ڤيديۆيه‌دا، هه‌ردوو پزيشك داوايان كردبوو، پزيشكى ديكه خۆيان بگه‌يه‌ننه ريزه‌كانى داعش.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان 20 قوتابى زانكۆى زانسته پزيشكى و ته‌كنۆلۆجييه‌كانى خه‌رتوومى پايته‌ختى سوودان په‌يوه‌ستى ريزه‌كانى داعش بوون و 14 كه‌س له‌و قوتابيانه خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى بريتانين.
رۆژنامه‌ى تايمز بڵاويكردووه‌ته‌وه 850 كه‌سى خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى بريتانى روويان له عێراق و سووريا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ستى ريزه‌كانى داعش ببن و نيوه‌ى ئه‌و ژماره‌يه‌يان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بريتانيا.