ھێزەكانی عێراق گەڕەكی دۆلی بەرد لە موسڵ كۆنترۆڵ دەكەن

تا ئێستا چەندین گەڕەك لە رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كراون

K24 - ھەولێر

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی موسڵ رایگەیاند ھێزەكانیان گەڕەكی "وادي حجر"یان لە رۆژئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كرد.

فەریق روكن عەبدولەمیر رەشید یارەڵڵا بە راگەیاندنی كۆنترۆڵكردنی ئەو گەڕەكە گوتی داعش زیانێكی زۆری گیانی و كەرەستەی سەربازی بەركەوت و ئاڵای عێراق لە بیناكانی گەڕەكی دۆلی بەرد بەرز كرایەوە.

دوای زیاتر لە چوار مانگ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای موسڵ رۆژی 19 شوباتی 2017 دەستیپێكرد و ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ دەكەن.

گەڕەكی "وادي حجر" لە بەرامبەر بنكەی سەربازی غەزلانی ھەڵكەوتووە و نزیكە لە فڕۆكەخانەی موسڵ و لە ماوەی رابردوو گوڕەپانی شەڕ و پێكدادانی نێوان ھێزە عێراقییەكانی و چەكدارانی داعش بوو.

رۆژئاوای مووسڵ زیاتر لە 35 گەڕەك لە خۆ دەگرێت و 40% شارەكە پێكدەھێنێت و پێشبینی دەكرێت 650 ھەزار كەس لەو بەشەی شارەكە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بن.

پۆلیسی فیدراڵ رۆژی 24 شوباتی 2017  كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكەخانەی موسڵی راگەیاند، كە رۆژی پێشتر بنكەی سەربازی غەزلانیان كۆنترۆڵكردبوو.

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ لە 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به‌ به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد، پاش ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگە كۆنترۆڵكران، دوای زیاتر لە سێ مانگ دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.

JS