په‌يامنێرى كوردستان24: په‌كه‌كه له خانسۆر پاشه‌كشێ ده‌كات
K24 – سنوونێ:
په‌يامنێرى كوردستان24 له سنوونێ رايگه‌ياند، ماوه‌ى چوار كاتژمێره ره‌وشى ناوچه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه و هاووڵاتيان گه‌شبينن به چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه.
مه‌سعود محه‌ممه‌د، په‌يامنێرى كوردستان24 روونيكرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ى ماوه‌ى دوو رۆژه له رۆژئاواى كوردستانه‌وه په‌كه‌كه ناردبووى بۆ خانسۆر، له ئێستادا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و هێزه بۆ رۆژئاواى كوردستان.
هه‌روه‌ها گوتى: پێشتر په‌كه‌كه هێزێكى زۆرى له ناوچه‌كه كۆكردبوويه‌وه و چه‌كى قورسيان پێ بوو.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، دانووستان له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه بۆ پاشه‌كشێ كردنى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له خانسۆر.
قاسم ده‌ربۆ، يه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه كه له دانووستانه‌كاندا به‌شداريكردووه، تايبه‌ت به كوردستان24ى رايگه‌ياند، به‌رپرسانى سه‌ربازى په‌كه‌كه په‌يوه‌ندييان پێوه كردووين و بڕيار وايه ئه‌و رووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و شه‌ڕه‌ى روويداوه "بێ ئه‌قڵى" ئه‌وان بووه و ره‌وشه‌كه به‌ره‌و هێمن بوونه‌وه ده‌چێت.
روونيشيكرده‌وه، په‌كه‌كه عێراقى نييه و پێويسته له ناوچه‌كه نه‌مێنێت.