حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان شەڕی نێوان پێشمەرگەكانی رۆژئاوا و یەبەشە ئیدانە دەكەن
K24 - ھەولێر
حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان، شەڕی نێوان پێشمەرگەكانی رۆژئاوا و ھێزەكانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە ئیدانە دەكەن.
حزبی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە شەڕی نێوان پێشمەرگەی رۆژئاوا و ھێزەكانی سەر بە پەكەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تیایدا داوا لە لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوا دەكات کێشەکانیان لە رێگای وتوێژەوە چارەسەر بکەن و دەشڵێن، ئێمە شەڕی کورد بە کورد و براکوژی بەتەواوی مەحکوم دەکەین.
ھەروەھا ئاسۆ حەسەنزادە، گوتەبێژی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، شەڕی خۆبەخۆی کورد مەحکوومە و ئەوان پێداگریی لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە هێزه‌کانی هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بۆخۆیان ده‌بێ نوێنه‌رایه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندی و ئەجێندای سیاسیی ئه‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان بکه‌ن و دروست نییه که هێزی هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان ده‌ستێوه‌ردان لە کاروبار و چاره‌نووسی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان بکات.