كاناڤارۆ ناوی تۆقێنه‌رترین هێرشبه‌ر ئاشكرا ده‌كات
فابیۆ كاناڤارۆی به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆناڵدۆی به‌رازیلی مه‌ترسیدارترین هێرشبه‌ر بووه كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 2 ئاداری 2017، كاناڤارۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كرایه‌وه، ده‌ڵێت: له مێژووی خۆمدا هیچ كه‌سێكم وه‌ك رۆناڵدۆ تۆقێنه‌ر نه‌بینیوه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هێرشبه‌ره به‌رازیلییه تاكه یاریزانێك بوو كه ترسم لێی هه‌بوو.
كاناڤارۆ ئێستا ته‌مه‌نی 43 ساڵه و پێشتر وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ناسناوی مۆندیالی 2006ـی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئێستاش راهێنه‌ری یانه‌ی تیانجینی چینییه، كاناڤارۆ له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ناپۆلی ده‌ستی به یاریكردن كرد، دواتر روویكرده یانه‌ی پارما و 7 ساڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تێپه‌ڕكرد، پاشان یانه‌كانی ئینته‌ر میلان، یوڤێنتۆس و ریال مه‌دریدی تاقیكرده‌وه، له نێوان وه‌رزی 2010 ـ 2011 یاری بۆ یانه‌ی ئه‌هلی ئیماراتی كرد، دواتر روویكرده بواری راهێنه‌رایه‌تی سه‌ره‌تا له یانه‌ی گوانزۆی چینی ده‌ستیپێكرد.